"لە چوار ڕۆژدا ١٣٦ منداڵ لە سلێمانی لەدایکبوون"

کوردستان 24/01/2022

Alternate Text

.بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە چوار رۆژدا ١٣٦ منداڵ لە هەردوو رەگەز لە دایکبوون.

لە بڵاوکراوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە:" بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری سلێمانی ٤٢٩ کەس لە ماوەی چوار ڕۆژدا لە ١٨ی کانوونی دووەم بۆ ٢١ی کانوونی دووەم سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، لەو ڕێژەیە ١٤٥ کەسیان داخڵبوون".

 

٩٢ منداڵ بە رێگەی سروشتی لەدایک بوون

ئەوەش هاتووە:" بەپێی ئامارەکە ٩٢ منداڵ بە رێگەی سروشتی و ٤٠ منداڵ لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە و یەک دوانەش لەدایکبوون".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا