ئاسایشی سلێمانی: ئەوانەی هەوڵی ناوزڕاندنی ئاسایش دەدەن دەستگیردەکرێن

کوردستان 24/01/2022

Alternate Text

وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن هێزیکی ئاسایش چووەتەسەر کۆمپانیای تەڵەبات و داوای پارەی لێکردوون دوورن لە راستییەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٤ی کانوونی دووەم، یاسین سەمیع، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" رێککاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەس و لایەنانە دەگرنەبەر، کە لەچەند پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی هەڵکوتانەسەر کۆمپانیای تەڵەبات و داواکردنی پارەیان لەلایەن هێزێکی ئاسایشی سلێمانییەوە لەو کۆمپانیایە بڵاوکردووەتەوە ".

کۆمپانیاکەش بە فەرمی ئەو دەنگۆیانەیان رەتکردووەتەوە

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" خودی کۆمپانیاکەش بە فەرمی ئەو دەنگۆیانەیان رەتکردووەتەوە و ئەوانیش رێککاری یاسایی خۆیان لە دژی ئەو کەسانە دەگرنەبەر کە ئەو دەنگۆیانەیان بڵاوکردووەتەوە ".

وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەشکردووە:" لە ئێستا و رابردووشدا ئاسایشی سلێمانی بەردەوام لە هەوڵی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان و بازرگانان بووە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا