وەزارەتى خوێندنى باڵا: بەبێ کارتى ڤاکسین مامەڵەى هاوڵاتیان ڕایى ناکرێت

کوردستان 24/01/2022

Alternate Text

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند: لە رێکەوتى ١ی شوبات بەدواوە پێویستە هاوڵاتیان لەکاتى سەردانیان بۆ وەزارەت کارتى وەرگرتنى ڤاکسینیان پێ بێت، بەپێچەوانەوە ڕێگەیان پێنادرێت سەردانى وەزارەت بکەن بۆ ڕایکردنى مامەڵەکانیان.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی رایگەیاند، بۆ پاراستنی سەلامەتى گیانی ھاوڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایان لە دامودەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی، چەند بڕیارێک دەرکران کە ئەوانیش بریتین لە ئەو فەرمانبەرانەى دیوانى وەزارەت کە ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان وەرگرتوە، پێویستە تاکو رۆژى پێنجشەمە رێکەوتى ٢٧ی کانوونی دووەم وێنەیەک لە ناسنامە یاخود کارتى وەرگرتنى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا، بۆ دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى-بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى لە دیوانى وەزارەت بنێرن.

تێستى کۆرۆنا، رێگە نادرێت بێنە دەوام

هەروەها لە بڕیارێکی دیکەدا هاتووە:" ئەو فەرمانبەرانەى دیوانى وەزارەت ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان وەرنەگرتوە، بەبێ تێستى کۆرۆنا کە ٤٨ کاتژمێری بەسەردا تێپەڕنەبوبێت، رێگەى پێنادرێت بێتە دەوام و بەنەهاتوو هەژمار دەکرێت، لە رۆژى دەرچونى ئەم نوسراوەوە".

لە کۆتا بڕیاریشدا ئاماژە بەوەدراوە:"  لە دواى رێکەوتى١ی شوبات  بەدواوە هیچ کەسێک رێگەى پێ نادرێت سەردانى وەزارەتەکەمان بکات بەبێ هەبوونى کارتى ڤاکسین یان ئەنجامدانى تێستى کۆرۆنا کە ٤٨ کاتژمێری بەسەردا تێپەڕنەبووبێت".
لە بڵاوکراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە:" لەلایەن تیمى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستی و سەلامەتى لە وەزارەتەکەمان ڕاستاندن بۆ بەڵگەنامەکان دەکرێت ئەگەر ڤاکسینى وەرنەگرتبێت ڕێگەیان پێ نادرێت بێنە ناو دیوانی وەزارەت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا