وەزارەتی تەندروستی ئاماری ٢٤ کاتژمێری
رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم، وەزارەتی
تەندروستی هەرێم رایگەیاند:" لەکۆی ئەنجامدانی شەش هەزار و ٧٦١ پشکنین، هەزار
و ٥٨١ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و سێ کەسیش بەهۆی لێکەوتەکانی ئەو
ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە".
٤٨٥ کەسیش ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە
ئاماژەی بەوەشکرد:" ٤٨٥ کەسیش
ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە".