ئەمەریکا هێزەکانی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

جیهان 25/01/2022

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد، زیاتر لە هەشت هەزار سەربازیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی کانوونی دووەم، جۆن کێریی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند:" وەزارەتەکەمان ژمارەیەک لە هێزە سەربازییەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە تا ئەگەر پێویستیکرد بگوازرێنەوە بۆ ئەوروپا".

هەشت هەزار و ٥٠٠ سەربازە

ئاماژەی بەوەشکرد:" ژمارەی ئەو هێزانەی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە هەشت هەزار و ٥٠٠ سەربازە، تا ئێستاش هیچ بڕیارێک لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو هێزە لە کیشوەری ئەوروپا نەدراوە، تەنها ئامادەکراون بۆ ئەوەی بتوانن هەر داوایەکی ناتۆ لەکاتی خۆیدا جێبەجێ بکەن ئەگەر هەبێت".
شایەنی باسە ماوەی چەند رۆژێکە روسیا سوپایەکی زۆری لەسەر سنووری ئۆکرانیا جێگیرکردووە و لەبارەمبەریشدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا چەند رۆژێک پێش ئێستا هۆشداریدا و وتی:" ئەمەریکا بێدەنگ نابێت لە هەر جوڵەیەکی رووسیا بەرەو ئۆکرانیا و وەڵامی بەپەلەی دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا