ژمارەیەک هەڵسوڕاوی پێشووی گۆڕان: ئەوانەی خەمی مانەوەی گۆڕانیان بوو دوورخرانەوە

کوردستان 04/03/2022

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

ژمارەیەک هەڵسوڕاوی پێشووی گۆڕان باسیان لەوەکرد، ئەو بەرپرسانەی لە ناو گۆڕان خواستی چوونە ناو حکومەتیان هەبوو، توانیان بە هاوکاری پارتی ئەو کەسانە دووربخەنەوە کە خەمی مانەوەی گۆڕانیان بوو.

ژمارەیەک هەڵسوڕاوی پێشووی گۆڕان (رەوەز هەڵکەوت، ئیسماعیل نامیق، کاوە محەمەد، عەبدوڵای مەلانوری، ئەمین بەکر، غالب محەمەد، شێرکۆ حەمەئەمین و ئومێد حەمەعەلی) لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رایانگەیاندووە:" لە سەروبەندی رێککەوتنی ئاشکرای پارتی-گۆڕاندا، دەرگای تەلەڤزیۆنەکانی پارتی بە رووی هەڵسوڕاوە حکومەتخواز و پارتیدۆستەکانی ناو گۆڕاندا کرابووەوە، بۆ ئەوەی بە خواستی دڵ قسە بکەن و تەرویج بۆ رێککەوتنەکە بکەن ".

هەرکەس رەخنەی لە رێککەوتنەکە بگرتایە تەخوین دەکرا

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" هەرکەس رەخنەی لە رێککەوتنەکە بگرتایە، چ لە میدیاکانی گۆڕان و پەیجەکانیانەوە، چ لە ناو مەکۆکانەوە یەکسەر تەخوین دەکرا ".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە:" لەو سەردەمەدا گوتارێکی تەواو بەرژەوەندیخوازی و نامۆ باڵی بە سەر گردەکەدا کێشابوو، ئەوەی رۆڵی نەبوو، ئەوەی تەنها و غەریب مابویەوە گۆڕانخوازانی هوشیار و دڵسۆز بوون، ئەوەیشی بازاڕی هەبوو ئەو کەسانە بوون، کە لە فەلەکی ئەجێندای پارتیدا دەجوڵانەوە و شوێنیان گرتبو".

روونیشیکراوەتەوە:" ئێمە هەر ئەوکات زانیاریمان هەبوو، کە رێککەوتنی (گۆڕان-پارتی)، رێککەوتنی چاکسازی نەبوو، بەڵکو ڕێککەوتنێک بوو، بۆ لێدان و هەڵوەشاندنەوەی گۆڕان و تێکشکاندنی جەبهەی خەڵکانی یاخیی دژە گەندەڵی و بێهیواکردنی گەلەکەمان ".

راشیانگەیاندووە:" ئەوەی پارتی ساڵانێک نەیدەتوانی لە ململانێی راستەخۆدا بە گۆڕان-ی بکات، کەچی توانی بە رێگای (تایبەت) دزە بکاتە ناو گۆڕان و لە ناوەوەی خۆیدا کەسانێک بە گەڕبخات، کە بە وردی ئەجێنداکەیان جێبەجێ بکەن و لە ناو ماڵی گۆڕان -ەوە نەوشیروان مستەفا وەک پرۆژە بکوژن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا