کەمال کەرکوکی ئاماژەی بەوەکرد، پاساوەکانی ئێران بۆ هێرشکردنەسەر هەولێر بەبیانووی
بوونی بنکەی ئیسرائیلی مایەی پێکەنینە و خۆشیان دەزانن راست نییە.
نازانین هۆكاری هێرشەکە چییە
کەمال کەرکوکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بە "دەنگی ئەمەریکا"ی
راگەیاندووە:" مووشەكبارانكردنی هەولێر كارێكی بێ بنەما و تاوانێكی زۆر
گەورەبوو، لەبەر ئەوەی عێراق و هەرێم لە شەڕدا نین لەگەڵ ئێران، ئێمە هۆكارەكەی
نازانین، تەنها ئەوانەی موشەكەكانیان هاویشتووە دەزانن بۆ ئەو كارەیان كردووە،
بەڵام ئەو شتانەی باسیدەكەن، بنەمای نییە و مایەی پێكەنینە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو بازرگانەی دراوە لەماڵەكەی، بازرگانێكی كوردی زیرەكە و
مێشكێكی ئابوری باشی لە بواری نەوت و غازدا هەیە، ئەو پاساوەشی گوایە بنكەی ئیسرائیلی
لە هەولێر هەبووە، خۆشیان دەزانن راست نییە ".