بابەتە سەرەکیەکە: خانمی یەکەمی عیراق لەسلێمانی سەردانی کەنیسەی
ماریوسفی کرد و هیوای ئاشتی و ئارامی بۆ مەسیحییەکان و ساڵێکی پر لە خۆشی بۆ تەواوی
جیهان خواست.
لێدوانی فەرمی:
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق رایگەیاند، ''هیوای ساڵێکی پڕ لەخۆشی و
سەرکەوتن بۆ خوشک و برا مەسیحییەکان دەخوازم و هیوادارم هەمووان لەئاشتی و ئارامیدا
بژین بەتایبەتی مەسیحییەکان کە لەهەندێک وڵات فشاریان لەسەرە و هەست بە نائارامی دەکەن".
ئەوەشی وت: "هیوادارم
ساڵی نوێ ساڵێکی پڕ لەخۆشی و کامەرانی بێت و کۆتایی بەکوشتار و ئازاردانی مرۆڤ بهێنرێت
لەسەرتاسەری جیهاندا و هەوڵبدەین پەند لەڕابردوو وەربگرین".