سایلۆی هەولێر: سبەی دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران بەردەوام دەبێت

کوردستان 13 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سایلۆی هەولێر رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە دابەشكردنی چەكی پارەی تایبەت بە گەنمی جوتیاران بەردەوامدەبێت.

راگەیەندراوی فەرمی:  سایلۆی هەولێر بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەستپێدەكات لە ژمارە 4961 تا 5210 كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە لە سایلۆی هەولێر چەك وەردەگرن.

هاوکات: سایلۆی هەولێر ئاگاداری جوتیارانی شاری كۆیە دەكاتەوە رۆژی پێنجشەممە دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەستپێدەكات لە 951 تا 1100 كە گەنمەكانیان رادەستی گۆڕەپانی كۆیە كردووە لە سایلۆی قوشتەپە چەك وەردەگرن و پارەكانیان لە بانكی بەحركە وەردەگیرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا