بابەتە سەرەکییەکە: سبەی
سێشەممە، راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی
دەوەستێت.
بۆچی:
بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاویکردەوە: بەهۆی کۆتایی هاتنی ساڵی ژمێریاری، کە سبەی
سێشەممە کۆتا رۆژی ساڵی ژمێریارییە و تاوەکو دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی
نوێ راوەستانی راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان بەردەوام دەبێت.
زیاتر: داوا لە
هاوڵاتییان دەکەین لەو ماوەیەدا سەردانمان نەکەن و هەر مامەڵەیەک لەکاتی ئەم راگرتنە
بەسەربچێت وەک ساڵانەی ئۆتۆمبێل، مۆڵەتی شۆفێری، ماوەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و
گرێبەستی ئەلیکترۆنی، بۆیان قەرەبو دەکرێتەوە و هیچ کەسێک توشی سزای پێبژاردن نابێت.