سلێمانی بەمشێوەیە پێشوازی لە گەشتیارانی سەری ساڵ دەکات

کوردستان 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئامادەکارییەکانی بۆ سەری ساڵ دەستپێکردوە.

کێ وتی: گۆران قادر وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە BMC راگەیاند: هەرچەندە لە سەری ساڵدا پشوی فەرمییە، بەڵام لە رێگەی چەند لیژنەیەکەوە بەردەوام دەبین لە کارەکانمان.

چی دەکرێت: دو لیژنەی تایبەت لە بازگەکانی سلێمانی دەبن بۆ ئەوەی پێشوازی لە گەشتیاران بکەن و شیرینیان پێدەبەخشن، هەروەها پروشەر دابەش دەکرێت و گەشتیاریان هەر زانیارییەکی پێویست بێت پێیان دەدرێت.

لەلایەکی ترەوە: لیژنەیەکی ترمان لە شەقامی سالم دەبن و هەر گەشتیارێک زانیاری و رێنمایی پێویست بو پێیان دەدرێت.

ئەمەش هەیە: لیژنەیەکی ترمان تایبەت دەبن بە بەسەرکردنەوەی بنکە گەشتیارییەکان و بەدواداچون بۆ کار و خزمەتگوزارییەکانی ئەو شوێنانە دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا