سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە
بڵاوکراوەیەکدا ئەوەیخستەڕوو، دابەشکردن و جیاکردنەوەی زەوی بە تەواوی پەیوەدنی
بەوانەوە هەیە.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی
رایگەیاند:" بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوونی بابەتێک لەگەڵ بەشی پۆلیسی شارەوانی کە وەک سەربازی ون
لە ئەرکدان، سەردانی زەوییەکانی خوار شوقەکانی سائیب سیتی و بەشی خوارەوەی گەڕەکی
چوارچرامان کرد".
نابێت هیچ کارێکی نایاسایی لەسەر ئەو زەوییانە ئەنجامبدەن
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئێمە وەک سەرۆکایەتی
شارەوانیی بە فەرمی ئەو کەسانەمان ئاگادار کردووەتەوە کە بەهیچ شێوەیەک نابێت کارێکی
نایاسایی لەسەر ئەو زەوییانە ئەنجامبدەن، هەر بۆیە وەک ئەرکێکی پیشەییانەی خۆمان
هەستاوی بە گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و راگرتنی کارەکانیان، هەروەها لە ئێستادا
هیچ جۆرە ئامێرێکی شۆفڵ و کرێکاری لێنییە".
باسیلەوەشکرد:" لای هەمووان ئاشکرایە
کارەکانی پەیوەست بە افرازکردن و دابەشکردن و جیاکردنەوەی زەوی بە تەواوی پەیوەندی
بە شارەوانییەوە هەیە، هەرکەس و لایەنێکێش نیازی ئەنجامدانی ئەو کارەی هەیە دەبێت
لە رێگەی شارەوانی و بەپێی یاسا و رێنماییەکان هەنگاو بنێت".