وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لە مانگی نیساندا ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتیمانی دەگەڕێتەوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەبێت.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" لە کاتی ئێستادا، ماوەکانی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە نێوان ١٠ بۆ ١٢ کاتژمێرە و بەرهەمهێنانی ئێستای کارەبا سێ هەزار و ٢٠٠ مێگاواتە".
وتیشی:" لە ئێستادا خواست لەسەر کارەبا پێنج هەزار و ٩٥٠ مێگاواتە و هەندێ یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەهۆی چاکسازییەوە لە کار کەوتوون و لە مانگی نیسانی داهاتوو دەکەونە کار".
لە مانگی نیساندا پێدانی کارەبا زیاد دەکات
باسی لەوەشکرد:" لە مانگی نیسان، ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەبێت".