سێ پەرلەمانتاری یەکێتی زۆرترین چالاکییان ئەنجامداوە

کوردستان 15 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سێ پەرلەمانتاری یەكێتی لەسەر ئاستی بازنەكانی سلێمانی پلەی یەكەم لە ئەنجامدانی زۆرترین چالاكیی پەرلەمانی بەدەستدەهێنن.

راگەیەندراوی فەرمی: بەپێی دەیەمین راپۆرتی رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان، بەهاوكاری رێكخراوی NED ی ئەمریكی تایبەت بەهەژماركردنی چالاكی و هەڵسەنگاندنی ساڵانە بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی،  لەهەردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سێ پەرلەمانتاری یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر ئاستی پێنج بازنەكەی سلێمانی پلەی یەكەمیان لەئەنجامدانی زۆرترین چالاكی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.

ئەمەش هەیە:  بە پێی راپۆرتەکە هەریەك لەپەرلەمانتارانی یەكێتی د. نەرمین مەعروف لەبازنەی 1ی سلێمانی و د. بڕیار رەشید لەبازنەی 2ی سلێمانی و كاروان یاروەیس لەبازنەی 5ی سلێمانی پلەی یەكەمیان بەدەستهێناوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا