بابەتە
سەرەکیەکە: ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی پەکەکە رایگەیاند، دروستکردنی
ئیدارەیەکی نوێ لە سوریا ئەستەمە و هیچ پەیوەندیەکی راستەوخۆمان بە رۆژئاوای کوردستانەوە
نیە.
لێدوانی فەرمی: دوران کاڵکان ئەندامی
دەستەی کارگێڕی پەکەکە رایگەیاند: دۆخی سوریا رون نییە و دروستکردنی ئیدارەیەکی
نوێ لە سوریا ئەستەمە، لە غەزە و لوبنان روی نەدا، لە عێراقیش روی نەدا، هەمیشە
کۆنەکە لەناو دەبەن، تازەکەش لەسەر ئاستی ناوچەیی دەبێت و کاتییە.
ئەمەشی
وت: ئەو شتانەی ئێستا دروست دەبن هەمیشەیی نین، چەندین نەتەوە و زمان و مەزهەبی
جیاواز لە سوریادا هەن، سیستمی دیموکراتی، کۆنفیدراڵی، تەنها فیدراڵی دەتوانێت ئەم
جیاوازیانە کۆبکاتەوە.
زیاتر:
هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆمان بە رۆژئاوای کوردستانەوە نییە، بەڵام هەندێک لایەن
ئەمە وەک فشار لە دژی هێزەکانی هەسەدە بەکاردەهێنن.