زانایان ئاشکرایانکردووە، گوڵی
نێرگز رۆڵێکی بەرچاوی دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی زەهایمەر.
ماڵپەڕی "ئێکسپرێس"
بڵاویکردووەتەوە:" گوڵی نێرگز بڕێکی زۆر لە گلانتامینی تێدایە، کە هاوکار
دەبێت بۆ رێکخستنەوەی کاری مێشک و کەمکردنەوەی نیشانەکانی زەهایمەر ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:"
دەکرێت ئەو گوڵە دەرمانی لێدروست بکرێت و بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی مێشک
بەکاربهێندرێت ".
باس لەوەشکراوە:"
هەرکەسێک پێویستی بە ١٠٠ گوڵی نێرگزە، بۆ ئەوەی بڕی پێویستی دەرمانی گلانتامینی بۆ
دروست بکرێت لە ساڵێکدا ".