بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ یەکشەممە یەکێتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان
بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە دەڵێن، بەهۆی پێنەدان و نەبونی موچەوە بایکۆتی
کارەکانین دەکەن.
راگەیەندراوی فەرمی: یەکێتی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکیان
بڵاوکردوە رایانگەیاند، "بەمەبەستی پاڵپشتی کۆی سەندیکاکان و فەرمانگەو خوێندنگاکان
و بەهۆی نەدانی موچە بەخانەنشینان بۆ ماوەی زیاتر لە 75رۆژ بڕیارماندا دەرگای ئۆفیسی سەرەکیمان داخەین.''
ئەمەش هەیە: '' داوا لە لقی هەولێرو هەڵەبجەو گەرمیانیش دەکەین هەمان هەڵوێست
وەرگرن و پابەندبن بەم راگەیاندنەوە تائەو کاتەی موچەی ئەم سێ مانگەی کۆتایی ساڵ
دابەشدەکرێت.''
هاوکات: ''داوامان لەگشت خانەنشینانە ئامادەی هەر هەڵوێست وەرگرتنێک بن لەلایەن
رێکخراوەکەمانەوە وەک پاڵپشتێک بۆ موچەخۆران و راوەستانی بازاڕ بەهەموو شێوەیەک تا دەسەڵات هەست بەکێشەو نیگەرانی گەل بکات وبەخۆیدا
بچێتەوە.''