بابەتە
سەرەکییەکە: مەسعود بارزانی وەڵامی لێدوانێکی ئەبو محەمەد جۆلانی فەرماندەی دەستەی
تەحریر ئەلشام دەداتەوە.
چی وت: سەرۆکی
پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: لێدوانێکی ئەحمەد ئەلشەرعم لەبارەی گەلی کورد
لە سوریا بینی، کە گەلی کورد وەک بەشێک لە نیشتمان و هاوبەش لە سوریای داهاتو
باسکردبو.
زیاتر: ئەم تێڕوانینە
بۆ کورد و داهاتوی سوریا جێگەی خۆشحاڵیە و پێشوازی لێدەکەین.
ئەمەش هەیە:
هیوادارین ئەمە دەستپێکێک بێت بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی مێژو و راستکردنەوەی ئەو
مامەڵە هەڵە و نادروستەی بەرامبەر گەلی کورد لە سوریا ئەنجامدرا.
چی تر: ئەم جۆرە
تێڕوانینە رێخۆشکەرە بۆ بنیاتنانی سوریایەکی بەهێز و پێویستە کورد و عەرەب و
سەرجەم پێکهاتەکانی تری سوریا سود لەم دەرفەتە وەربگرن بۆ ئەوەی پێکەوە لە دامەزراندنی
سوریایەکی سەقامگیر بەشداربن.