بابەتە سەرەکیەکە: قوباد تاڵەبانی سەردانی قەزای دەربەندیخانی کرد و لەگەڵ
قایمقام و بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی قەزاکە کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایگەیاند، هەموو
هەوڵێک دەدەن تاوەکو کەموکوڕییەکانی قەزای دەربەندیخان چارەسەر دەکەن تاکو باشتر
خزمەت بە هاوڵاتیانی ناوچەکە بکەن.
ئەوەشی وت: لەپێناو باشتر خزمەتکردنی دانیشتوانی دەربەندیخان گۆڕانکاری پێویست
لە پۆستە ئیدارییەکانی قەزاکەدا دەکرێت و بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان دەکرێت.
زیاتر: قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکردووە، سەرەتای ساڵی داهاتوو دووسایدی کەلار
- دەربەندیخان تەواو دەبێت و دەکرێتەوە بەڕوی شۆفێران هاوکات، بەم نزیکانە کار لە
پڕۆژەی تۆڕی ئاوی دەربەندیخان دەکرێت.
ئەمەش هەیە: جەختیشکردەوە کە پێویستە گرنگی زیاتر بە گەشتوگوزار بدرێت و
هانی وەبەرهێنەران بدرێت لەم بوارەدا وەبەرهێنان بکەن تا ئەو کەرتەش وەک پێویست گەشە
بکات و دەرفەت و هەلی کار بۆ دانیشتوانی سنورەکە دابین بکرێت.