بابەتە
سەرەکیەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، لە رۆژی سێشەممەوە 12/17 دەست بە
دابەشکردنی موچەی مانگی 10 دەکرێت.
راگەیەندراوی
فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی
شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان ئەرێنی
بون و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش هاتوەتەدی بۆ دابینکردنی شایستەکانی موچەخۆرانی هەرێم.
ئاماژە بەوەشکراوە: رۆژی سێشەممەوە (17ی 12ی 2024) دەست بە دابەشکردنی
موچەی مانگی 10 دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی تەواوکارییەکانی موچە، موچەی مانگەکانی تریش
بە زوترین کات دابەش دەکرێت.
باس
لەوەشکراوە: سوپاسی خۆڕاگری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەن و دڵنیایان دەکەنەوە
کە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانیان نابن.