حکومەتی هەرێم زیاتر لە ١٠ ملیار دینار بۆ پارێزگایەک خەرجدەکات

کوردستان 14/05/2022

Alternate Text

قائیمقامی قەزای ناوەندی دهۆک رایگەیاند، حکومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە ١٠ ملیار دیناری بۆ پارێزگای دهۆک نیشانداوە، کە بڕیارە ٢٦ پرۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری لە هەموو سێکتەرەکان پێ ئەنجامدەدرێت.
 جەهوەر عەلی قائمقامی قەزای ناوەندی دهۆک رایگەیاند:" حکومەتی هەرێم رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی ١٠ ملیار و ١٣٢ ملیۆن دیناری بۆ پارێزگای دهۆک داوە، کە بڕیارە ٢٦ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە هەموو سێکتەرەکان پێ ئەنجامبدرێت، جگە لەوەش لیستێکی دیکەی پرۆژە ئامادەکراوە و لە ئێستادا دەرخستەیان بۆ ئامادەدەکەین و بڕیاریشە لە داهاتوودا ٢٠ ملیار دیناری دیکە بۆ پارێزگاکە دابینبکرێت".

٢٦ پرۆژە بۆ دهۆک ئەنجامدەدرێن

ئەوەشیخستەڕوو:" ئەو ٢٦ پرۆژەیەی بڕیارە بەو بڕە پارەیە تەرخانکراوە ئەنجامبدرێن، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان لە سنووری دهۆک دەگرێتەوە وەک شارەوانی سەرەکی و شارەوانییەکانی دیکە".
جەختیشیکردەوە:" پارێزگای دهۆک کەموکورتی زۆری لە رێگاوبانەکاندا هەیە، بۆیە بڕیارە زیاتر جەخت لەسەر ئەنجامدانی پرۆژە بۆ رێگای گەڕەک و گوندەکان بکرێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا