د. موسەنا ئەمین: جیاوازی دەکرێت لەنێوان زیندانیانی سیاسی هەرێم و بەغدا

کوردستان 21/05/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

 موسەنا ئەمین رایگەیاند، زیندانیانی سیاسی هەرێم و بەغدا ماف و مووچەیان جیاوازە، کە ئەمە پێچەوانەی دەستووری عێراقە و  پێویستە بە زووترین کات حکومەتی عێراق دۆسیەی زیندانیانی هەرێم بگرێتە ئەستۆ، بۆ ئەوەی جیاوازی لەنێوان زیندانیانی هەردوو حکومەتدا نەمێنێت، هەردوو هاوشێوەی یەک سوودمەندبن لە ماف و شایستە داراییەکانیان.
د. موسەنا ئەمین پەرلەمانتاری عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکگرتوو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە هاوبەشی "دەستەنی زیندانیانی سیاسی ناڕازی" رایگەیاند:"  پرسی زیندانیانی سیاسی هەرێم یەکێکە لە پرسە ئاڵۆزەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کە بەردەوام لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونمان بۆ کردووە، وەک لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیشدا دەرکەوتووە، جیاوازییەکی زۆر هەیە لەنێوان مووچە و مافی زیندانیانی سیاسی هەرێم و بەغدا، کە ئەمەش پێچەوانەی دەقی دەستووری عێراقییە بەو پێیەی دەبوو هەمان ماف و شایستەی داراییان هەبووایە".

هۆکاری نایەکسانی نێوان زینداییەکان دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی هەرێم و بەغدا

ئەوەشیخستەڕوو:" هۆکاری نایەکسانی لەنێوان مووچە و مافی زیندانیانی سیاسی هەرێم و بەغدا، دەگەڕێتەو بۆ ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پێویستە حکومەتی عێراق بەغدا پرسی زیندانیانی سیاسی هەرێم بگرێتە ئەستۆ بەڵام، ئەو حکومەتە خۆی لە پرسەکە دووردەخاتەوە و خەمساردی لە بەرامبەریدا دەنوێنێت".
ئەو پەرلەمانتارە روونیشیکردەوە:" پێویستە لە ئایندەیەکی نزیکدا پرسی زیندانیانی سیاسی هەرێم یەکلاییبکرێتەوە و ماف و شایستە داراییە رەواکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا