مانچستەر سیتی بووە پاڵەوانی پیرمەرلیگ

وەرزش 22/05/2022

Alternate Text

دوای بردنەوەی لە ئەستۆنڤێلا، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی توانی ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلتەرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لەمیانەی یارییەکانی کۆتا گەڕی خولی نایابی ئینگلتەرا کە بە پریمەرلیگ ناسراوە، یانەی مانچستەر سیتی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئەستۆنڤێلای کرد.
پێش ئەنجامدانی یارییەکە، یانەی مانچستەر سیتی تەنها یەک خاڵ لەپێش لیڤەرپوڵی دووەمی خولەکەوە بوو، لە هەمانکاتیشدا یانەی لیڤەرپوڵ میوانداری یانەی وۆڵڤرهامبتۆنی کردبوو، بۆیە یاریزانەکانی گواردوێلا جگە لە بردنەوە هیچ بژاردەیەکی دیکەیان لە بەردەستدا نەبوو، چونکە لە ئەگەریی بەرامبەربوون یاخود شکستی سیتی و بردنەوەی لیڤەرپوڵ، ئەوا لیڤەرپوڵ راستەوخۆ دەبووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە.
لە یارییەکی سەخت و چارەنووسازدا یانەی مانچستەر سیتی توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی ئەستۆنڤێلا بباتەوە و نازناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ بەدەستبهێنێت، لەلایەکی دیکەشەوە یانەی لیڤەرپوڵ توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شکست بە وۆڵڤەرهامبتۆن بهێنێت، بەڵام ئەم ئەنجامە هیچ سوودێکی بە یاریزانەکانی کلۆپ نەگەیاند.
شایەنی باسە بڕیارە شەممەی داهاتوو، لەسەر یاریگای باخچەی شازادەکانی تایبەت بە یانەی پاریس سان جێرمان، هەردووس یانەی ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامبدەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا