بەهمەنی قوبادی: رووداوەکەی بڕیاری شەهید ئاسۆ دەکەم بەفیلم

هونەری 26/08/2019

Alternate Text

دەرھێنەری بەناوبانگی کورد و جیهانی بەهمەنی قوبادی بۆ مەرگی بڕیاری شەهید ئاسۆ رایگەیاند، کار لەسەر ئەوە دەکات لە داهاتوودا چیرۆکی بڕیار بکاتە فیلم.

بڕیار شەهید ئاسۆی مام جەلالی مەسۆی، دوای شەهیدبوونی باوكی و، بارودۆخی تەندروستی ناجێگیر دەبێت، دوای دوو رۆژ ماناوەی لە نەخۆشخانە ئێوارەی دوێنێ گیانی لەدەستدا.

دوای مردنەکەی چەندین کەسەیاتی کورد پرسەو ماتەمینی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەکەی کرد، لەنێوانیشیاندا دەرهێنەری بەناوبانگی کورد بەهمەنی قوبادی رایگەیاند، " ئەگەر رێگەم پێ بدەن رووداوەکەی بڕیار وشەهید ئاسۆ دەکەم بەفلم و داهاتەکەشی دەدەم بەخیزانەکەیان".

بەھمەن قوبادی (لەدایکبووی ١ی شوباتی ١٩٦٩ لە بانە) دەرھێنەرێکی بەناوبانگی کوردە، فیلمەکانی بەھمەن قوبادی لە فێستیڤاڵەکان و کێبەرکێکاندا خەڵاتی زۆریان گرتووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ کۆمپانیای (Mij Films) دامەزراندووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا