موحسین لۆرستانی رووبەروی سزای لەسێدارەدان دەبێتەوە

هونەری 03/10/2019

Alternate Text

بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆمەڵێک نامەو چات، داواكاری گشتی لە ئێران تۆمەتی خراپەكاری لەسەر زەوی خستووەتە پاڵ هونەرمەندیی كورد موحسین لۆرستانی، ئەگەر تۆمەتەی بەسەردا ساغبكرێتەو رووبەروی سزایەکی قورس دەبێتەوە.

كازم حسێنی پارێزەری ئەو هونەرمەندە لەو بارەیەوە رایگەیاند، "داواكاری گشتی بەپشت بەستن بەنامە و چاتەكانی موحسین لۆرستانی تۆمەتباری كردووە بە خراپەكاری لەسەر زەوی".

ئاماژەی بەوەشکرد، "کە لاپەڕەی فەیسبوک و هەژماری تایبەتی لۆرستانی، بەبەردەوامی لایخۆی نەبووەو چەند ئەدمینێكیشی هەبووە، بۆیە نازانرێت كە دەقی ئەو نامانە چۆن دزەیان پێكراوە".

موحسین لۆرستانی مانگی شوباتی ئەمساڵ لەشاری تاران دەستگیركرابوو، ئەگەر تۆمەتەكەی بەسەردا ساغ بكرێتەوە دوورنیە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا بسەپێنرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا