لە یەکێک لە گۆڕستانەکانی کەربەلا تەرمی دوو گەنج بە سووتاوی لەناو ئۆتۆمبێلێکدا
دۆزرایەوە.
ماڵپەری سۆمەریە نیوز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە
بڵاویکردەوە:" لە یەکێک لە گۆڕستانەکانی کەربەلا ئۆتۆمبێلێک بە سووتاوی دۆزرایەوە کە تەرمی دوو گەنجی
تێدا بوو".
تەرمەکانیان رەوانەی پزیشیکی داد کراوە بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنین بۆیان
ئاماژەی بەوەشکرد:" تەرمی دوو گەنجەکە بە تەواوی سووتابوو،
هەروەها لە ئێستاشدا تەرمەکانیان رەوانەی پزیشیکی داد کراوە بە مەبەستی ئەنجامدانی
پشکنین بۆیان".
باسیلەوەشکرد:" تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە نازانرێت و هێزە
ئەمنییەکان دەستیان بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە کردووە و لە داهاتوودا زانیاری
زیاتر دەخرێتەڕوو".