رۆژنامەیەک: عوسمان دێمبلی نزیکدەبێتەوە لە چوونی بۆ یانەیەکی فەڕەنسی

وەرزش 26/05/2022

Alternate Text

رۆژنامەیەکی ئیسپانی رایگەیاند، عوسمان دێمبلی فەڕەنسی هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە بە تەواوەتی لە چوونی بۆ یانەی پاریس سانجێرمان نزیکبووتەوە.
رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوەکرد:" عوسمان دێمبلی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکەدا تەواودەبێت و بەپێی پێشبینییەکانیش پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسییەوە دەکات".

عوسمان دێمبلی خانووەکانی لە بەرشلۆنە چۆڵکردووە

لە زاری میدیا ئیسپانییەکانەوە ئەوەشی خستەڕوو:" لە ئێستادا عوسمان دێمبلی خانووەکانی لە بەرشلۆنە بۆ کرێ داناوە، کە ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی ئەم هاوینە ئەو یاریزانە بۆندەکەی لەگەڵ یانەکەیدا نوێ ناکاتەوە و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دیکەوە دەکات".

عوسمان دێمبلی فەڕەنسی ٪٩٠ ئەم هاوینە لە ریزەکانی یانەی بەرشلۆنە دووردەکەوێتەوە

لەلایەکی دیکەشەوە، محەمد کەعبی رۆژنامەنووسی وەزرشی بەناوبانگی قەتەڕی سەبارەت بە یانەی داهاتووی عوسمان دێمبلی باسیلەوەکردووە:" عوسمان دێمبلی فەڕەنسی ٪٩٠ ئەم هاوینە لە ریزەکانی یانەی بەرشلۆنە دووردەکەوێتەوە و پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسییەوە دەکات".
 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا