شازادەیەکی سعودی کۆچی دواییکرد

جیهان 26/06/2022

Alternate Text

دیوانی پاشایی سعودیە رایگەیاند، ئەمڕۆ شازادە موزە کچی موساعد کوڕی عەبدولرەحمان، کە بنچەیان دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی دامەزرێن، کۆچی دواییکردووە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سعودیە، ئەمڕۆ یەکشەممە، دیوانی پاشایی سعودیە هەواڵی کۆچی دوایی موزەی کچی موساعدی کوڕی عەبدولرەحمان کۆچی دواییکردووە، دواتریش لە پاشنیوەڕۆی ئەمرۆدا مەراسیمی ماڵئاواییکردن لێی دەستپێدەکات.

شایەنی باسە، موساعدی کوڕی عەبدولرەحمان برای شا عەبدولعەزیزی دامەرزێنەری دەوڵەتی سعودیەیە، کە لە ساڵی ١٩٥٧ وەک یەکەمین سەرۆکی دیوانی پاشا و  یەکەمین سەرۆکی دیوانی چاودێری گشتی دیاریکرا.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا