ماوەی سێ مانگ بۆ مامەڵەی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان دیاریکرا

کوردستان 26/06/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

لە چوارچێوەی کارەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بۆ تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر داوا لەو خاوەنی ئەو زەوییانە دەکات کە زەوییەکانیان کارت بووە کراوەتە سەنەد واتا تاپۆکراون سەردانی شارەوانی هەولێر بکەن بۆ دەستکردن بە مامەڵەی تاپۆکردن، بە پێچەوانەوە دوای ماوەی دیاریکراو کە سێ مانگە رێککاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

 سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:"سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بەردەوامە لە پرۆسەی تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان، لەماوەی رابردوو زیاتر لە ١١٠ هەزار پارچە زەوی کارت تاپۆ کراون، داواش لەو هاوڵاتییانە دەکات کە زەوییەکانیان کارتە و کراونەتە سەنەد واتا تاپۆ کراون سەردانی شارەوانی بکەن بۆ دەستکردن بە مامەڵەی تاپۆکردن، بە پێچەوانەوە دوای ماوەی دیاریکراو رێککاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر".

خاوەنی زەوییە تاپۆکراوەکان ئاگاداردەکرێنەوە

ئەوەشی خستەڕوو:" بەپێی نووسراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتووگوزار ژمارە (٣٧٦) کە لە بەرواری ٩/٦/٢٠٢٢ فەرمانی پێدەرچووە و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کراوە، تێیدا هاتووە سەبارەت بەو زەوییانەی کە کارتن گۆڕاون بۆ سەنەد خاوەن زەوییەکان ئاگادار بکەنەوە کە بەزووترین کات مامەڵەی تاپۆی زەوییەکان ئەنجام بدەن، کە لەماوەی سێ مانگدا کارەکانیان تەواو بکەن، ئەگەرنا بەپێچەوانەوە دوای تەواوبوونی ماوەکە رێککاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر".
راشیگەیاند:" لەکۆی زیاتر لە ١٦٠ هەزار کارت تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١١٠ هەزار کارت گۆڕدراون بۆ تاپۆ (سەنەد) ١٥ هەزار کارتی دیکەش رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تاپۆ کراون بۆ گۆڕینیان بۆ (سەنەد) لە ئێستادا کار لەسەر ئەو زەوییە کارتانەش دەکرێن کە کێشەیان تێدایە بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکرێن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا