بابەتە سەرەکییەکە: بەهۆی پشوەکانی نەورۆز و جەژنی رەمەزانی
پیرۆز، وەزیری خوێندنی باڵا بڕیارێکی بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەرکرد.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستی بڵاویکردەوە: بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئەو خوێندکارانەی لە دەرەوەی وڵات
دەخوێنن، وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە رێگەپێدانیان بۆ گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی
کوردستان.
چی تر: بەپێی بڕیارەکە ئەو خوێندکارانە دەتوانن لە
رێکەوتی 12ی ئەم مانگە تاوەکو 5ی مانگی داهاتو بۆ ماوەی 24 رۆژ بگەڕێنەەو هەرێمی کوردستان
و ئەو ماوەیەی لە شارەکانی کوردستان بەسەری دەبەن، بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار
دەکرێت.