رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

کوردستان 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

زیاتر: وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکردوە: بەڕێوەبەرایەتی وزە نوێبوەکان لە وەزارەتەکەمان سەر لەبەری ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن، گوایە حکومەتی هەرێم لە بەرامبەر دانانی سیستمی سۆلاری لەلایەن هاوڵاتییانەوە باج وەردەگرێت.

 

دەقی رونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبا:

ماوەیەکە لە سۆشیاڵ میدیا دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەتەوە، گوایە حکومەتی هەرێم لە بەرانبەر دانانی سیستەمی سۆلار (بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر) لە لایەن هاووڵاتیانەوە، باج وەردەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەکان لە وەزارەتی کارەبا سەر لە بەری ئەم دەنگۆیە رەت دەکاتەوە و پێداگیری لەسەر هەوڵ و پلانەکانی خۆی بۆ یارمەتیدان و ئاسانکاریی دەکات، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن سیستەمی سۆلار پاوەر دابنێن.
لە یاسای نوێی وەزارەتی کارەباشدا هاتووە، هەر بەشداربوویەکی کارەبا، ئەگەر سیستەمی سۆلار پاوەری هەبێت، دەتوانێت لە کاتی بوونی بەرهەمی زیادەی کارەباکەی بەشە زیادەکەی لەو کاتانەی پێویستی پێی نەبێت بداتەوە ناو تۆڕی کارەبای هەرێم و تێچووی کارەبای بە شێوەی لەبری (مقاصة) لەسەری کەم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا