بابەتە سەرەکییەکە: ئەو پزیشکەی ئەمشەو لە شاری هەولێر هێرشیکردە سەر ماڵی خەزوری و هاوسەرەکەی و سێ کەسی تری لەو خانەوادەیە کوشت دەستگیرکرا.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە: روداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە رویداوە و تۆمەتبارەکە لە رێگەی چەکی جۆری دەمانچەوە چوار کەسەکەی کوشتوە.
زانیاریی زیاتر: دوابەدوای روداوەکە تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر لەلایەن تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە دەستگیرکراوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر:
دوای ئەوەی لە ڕوداوێکی تەقە کردن ئاگادار کراینەوە لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر،دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمەکانمانەوە بۆمان دەر کەوت تۆمەتبار(س ، م ، ع) کە پیشەی پزیشکە ،لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە چەکی جۆری (دەمانچە) هەڵساوە بەکوشتنی هاوسەری و خەزور و خەسو و خوشکی هاوسەری ، دوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە تۆمەتبار(س ، م) بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا