دوای راپۆرتێکی BMC، سەرۆکی یەکێتی هاوکاری 50 خێزان دەکات

کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دوای راپۆرتێکی BMC، شێخ ئەحمەد حەمەکەریم بەرپرسی مەکتەبی دارایی یەکێتی، هاوکاری سەرۆکی یەکێتی گەیاندە 50 خێزانی سنوری گەرمیان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند رۆژێک لەمەوبەر لەکاتی روماڵکردنی کۆمەڵێک هاوڵاتی کە لە گەرمیان بێ بەرامبەر کاری خێرخوارییان ئەنجامدەدا، خاوەنی پڕۆژە خێرخوازیەکە لە رێگەی مایکی BMCـیەوە داوای لە سەرۆکی یەکێتی کرد تاوەکو کۆتایی مانگی رەمەزانی پیرۆز رۆژانە خواردنی 50 خێزان دابین بکات.

زیاتر: دوای راپۆرتەکەی BMC، شێخ ئەحمەد حەمەکەریم بەرپرسی مەکتەبی دارایی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی و هاوکاری گەیاندە خاوەنی پڕۆژە خێرخوازییەکە و پارەی 20 رۆژی کۆتایی مانگی رەمەزانی بۆ دابینکرا.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا