زارا محەمەدی ئازاد کرا

کوردستان 26/06/2022

لەلایەن: rozh

Alternate Text

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی دوای شەش مانگ بەندکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ ماوەی ١٠ رۆژ ئازاد کرا.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاماژەی بەوەکردووە:" باری تەندروستی باوکی زارا محەممەدی ناجێگیرە و چەند رۆژێکە لە بەشی ISU راگیراوە، ناوەندە ئەمنییەکانیش بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ باوکی، رەزامەندییان نیشان داوە کە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ مافی مرەخەسی پێبدرێت هەتا لەگەڵ باوکی چاوپێکەوتنی هەبێت ".

زارا محەمەدی لە ساڵی رابردوو لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپ و دەستە دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، سزای ١٠ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا