بابەتە سەرەکییەکە: سبەی
شەپۆلێکی باران بارین رودەکاتە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم.
کێ وتی: ئاراس جەبار
شارەزای کەشناسی رایگەیاند: سبەی هەینی لە کاتەکانی بەیانییەوە قۆناغی ناجێگیری
کەش کە سەرچاوەکەی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سورە لە ناوچەکانی باشور و رۆژئاوای
عێراقەوە دەستپێدەکات و بۆ کاتەکانی ئێوارە دەگاتە زۆربەی ناوچەکانی عێراق و سنوری
ئیدارەی گەرمیان.
دواتر: لە کاتەکانی
شەودا کاریگەرییەکانی شەپۆلەکە بەهێز دەبێت و بارانی بەخوڕ و تەرزە و چالاکبونی
هەورە بروسکەی توند و چالاکبونی بای باشوری رۆژهەڵات بە خێرایی 15 بۆ 40 کیلۆمەتر
لە کاتژمێرێکدا زۆربەی ناوچەکانی عێراق و ئیداەی گەرمیان دەگرێتەوە.
هاوکات: ئەگەری
دروستبونی لافاو لە رۆژهەڵات و ناوەڕاستی عێراق و ناوەڕاستی گەرمیان بونی دەبێت،
هەر لە کاتەکانی شەودا کاریگەرییەکانی ئەو شەپۆلە بە رێژەیەکی مامناوەند سنوری
پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک دەگرێتەوە.
چی تر: شەپۆلەکە بە رێژەیەکی لاوازیش سنوری پارێزگای
هەولێر و ئیدارەی راپەڕین و دهۆکیش دەگرێتەوە و تا نیوەڕۆی رۆژی شەممە لوتکەی
بەهێزی حاڵەتەکە دەبێت و پاشان رو لە لاوازی دەکات.
ئەمەش بزانە: رۆژانی
شەممە، یەکشەممە و دوشەممە بە شێوەی دروستبونی تاوە بارانی جیاجیا هەورە بروسکەی
ناوخۆی ناجێگری کەش بە لاوازی بەردەوامی دەبێت لە کات و شوێنی جیاوازدا، بە تایبەت
لە ناوچەکانی باشوری هەرێم.