بابەتە سەرەکییەکە:
ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا وتارێکی لەبارەی روداوەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەیەوە
پێشکەشکرد.
چی وت: ناوبراو
رایگەیاند: روبەڕوی مەترسی پاشماوەکانی رژێمی پێشوی سوریا دەبینەوە و لیژنەیەکی
باڵاتر بۆ بەدیهێنانەوە ئاشتی و سەقامگیری پێکدەهێنین.
زیاتر: پاشماوەکانی
رژێمی پێشو هیچ بژاردەیەکیان نییە جگەلەوەی دەستبەجێ دەستبەجێ خۆیان رادەستی
هێەکانمان بکەن، هەروەها رێگە نادرێت سوریا پەلکێشی شەڕی ناوخۆ بکرێتەوە.
ئەمەش هەیە: ئێمە
لێپرسینەوە لە هەمو ئەو کەسانە دەکەین کە پەیوەندییان بە بارودۆخەکەوە هەیە و هەر
کەسێک دەستی لە رشتنی خوێنی هاوڵاتییانی مەدەنیدا هەبێت رێککاری بەرامبەر دەگیرێتە
بەر.
چی تر: جەختیش
لەوەدەکەینەوە، رێگە بە هیچ هێزێکی دەرەکی سوریا نادەین دەستوەربداتە ناو شەڕی
وڵاتەکەمانەوە، پەیوەندی بە خەڵکی ئەو ناوچانەشەوە دەکەین کە شەڕ تیایاندا رویداوە
و بەردەوامە بۆ ئەوەی گوێیان لێبگیرێت.