یەکێک لەو کچانەی کە لە سەنتەرێکی مەساجی
ناوچەی کەڕادەی بەغدا کاری دەکرد دۆخی تەندروستی تێکچووە و بەرلەوەی بگاتە
نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.
ماڵپەری سۆمەریە نیوز لە زاری سەرچاوەیەکی
ئەمنییەوە بڵاویکردەوە:" لە سەنتەرێکی مەساج کردن کە دەکەوێتە ناوچەی کەڕادە،
دۆخی تەندروستی کچێکی کرێکاری سەنتەرەکە تێکچووە و بە خێرایی گوازراوەتەوە بۆ
نەخۆشخانەی شێخ زەید".
کچەکە بە رەگەز لوبنانییە و لەکاتی گواستنەوەی و بەرلەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا،
ئاماژەی بەوەشکرد:" کچەکە بە رەگەز
لوبنانییە و لەکاتی گواستنەوەی و بەرلەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا، دواتریش
تەرمەکەی رەوانەی پزیشكی داد کراوە و لێکۆڵینەوەش لەهۆکاری گیانلەدەستدانەکەی
دەستیپێکردووە".