فالح فەیاز لەسەر کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران هاتەدەنگ

عێراق 29/06/2022

Alternate Text

فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و کە گوایە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندیدکراوە و دەڵێت، چوارچێوەی هەماهەنگی نایەواێت سەرۆک وەزیرانێکی حزبی دیاربکات.
فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە دوایین پەرەسەندنەکانی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت ئاماژەی بەوەکرد:" کشانەوەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدڕ، قۆناغێکی نوێی سیاسیی هێناوەتە ئاراوە کە تێیدا چوارچێوەی هەماهەنگی بەرپرسیارێتییەکی قورسی لە ئەستۆ گرتووە، کە بریتییە لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتکار".

چوارچێوەی هەماهەنگی دەبێت توانای هەماهەنگییەکە بۆ رەوتی سەدڕ بسەلمێنێت

ئەوەشی خستەڕوو:" وەک چوارچێوەی هەماهەنگی دەبێت توانای هەماهەنگییەکە بۆ رەوتی سەدڕ بسەلمێنین، کە سەرکەوتنی پرۆسەی سیاسی و چاکسازییە لە عێراقدا".
باسیلەوەشکرد:" کشانەوەی فراکسیۆنی سەدڕ، دەرفەتێکی گەورەی لەبەردەم بەدیهێنانی کردەوەی هاوبەشی نێوان لایەنەکان رەخساندووە و دەبێت سوود لەو دەرفەتە ببینین، بۆ خزمەتکردنی گەل و نیشتیمان".
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە گوایە فالح فەیاز بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندیدکراوە ناوبراو جەختیشیکردەوە:" ئەو دەنگۆیانە دوورە لە راستییەوە و بێ بنەمان، چونکە چوارچێوەی هەماهەنگی نایەوێت لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتدا، سەرۆک وەزیرانێکی حزبی دیاریبکات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا