تۆخێل: کریستیانۆ رۆناڵدۆمان ناوێت

وەرزش 14/07/2022

Alternate Text

رۆژنامەنووسێکی بەناوبانگ ئاشکرایدەکات، تۆماس تۆخێل رەتیکردووەتەوە گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆدا واژوو بکەن.
فابریزۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەوروپا رایگەیاند:" خۆرخێ میدێنێزی بەڕێوەبەری کارەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی و یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد، لەگەڵ تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی چێڵسی گفتوگۆی کردووە و یاریزانەکەی پێشکەشکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" یانەی چێڵسی پێیان باشبووە گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکەدا ئەنجامبدەن، بەڵام بڕیاری کۆتاییان بۆ راهێنەرەکەیان بەجێهێشتووە، لە بەرامبەریشدا راهێنەرە ئەڵمانییەکە گرێبەستکردنی لەگەڵ رۆناڵدۆ رەتکردووەتەوە".
شایەنی باسە دوای ئەوەی یانەی مانچستەر یونایتد نەیتوانی سەربکەوێت بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەشێکی زۆری میدیا ئەوروپییەکان باسلەوەدەکەن، رۆناڵدۆ بە دوای یانەیەکدا دەگەڕێت کە وەرزی داهاتوو لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا یاریبکات و دەیەوێت یانەی مانچستەر بەجێبهڵێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا