دوای کڕینی لیڤاندۆڤسکی بەرشەلۆنە پێنج یاریزان دەفرۆشێت

وەرزش 17/07/2022

Alternate Text

دوای کڕیینی هەریەکە لە یاریزانان رۆبەرت لێڤاندۆڤسکی و رافینیا، چاڤی داوای لە سەرۆکی یانەکەی کردووە پێنج یاریزان بفرۆشێت.
رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی و نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاویکردەوە:" دوای کڕینی لیڤاندۆڤسکی و رافینیا، چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، لیستی ناوی پێنج یاریزانی داوە بە خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە و پێی راگەیاندووە، ئەو یاریزانانە لە پلانەکانیدا نین".
ئاماژەی بەوەشکرد:" چاڤی بە شێوەیەکی راستەوخۆ داوای لە سەرۆکی یانەکە کردووە کە ئەو پێنج یاریزانە بفرۆشێت، بەگوێرەی زانیارییەکانیش ئەو پێنج یاریزانەی ناویان لە لیستەکەدا هەیە  بریتین لە مارتن برایزوەیت، ریکی پوچ، ئۆسکار مینگویزا، ساموێک ئومتیتی و نیتۆ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا