ماتیێس دی لێختی هۆڵەندی نزیکە لە پەیوەندیکردنی
بە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانییەوە و پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ گرێبەستەکەی
رابگەیەندرێت.
فابریزۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەوروپا لە بڵاوکراوەیەکدا
رایگەیاند:" ماتیێس دی لێختی هۆڵەندی و بەرگریکاری یانەی یۆڤانتۆسی هۆڵەندی،
نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانییەوە".
بایرن میونخ ٨٠ ملیۆن یۆرۆ بە یۆڤانتۆس دەدات لەبەرامبەر بەدەستهێنانی تواناکانی یاریزانە هۆڵەندییەکە
ئاماژەی بەوەشکرد:" گرێبەستەکەی دی لێخت لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە
تاوەکو هاوینی ٢٠٢٧ دەبێت و بەگوێرەی زانیارییەکان، بایرن میونخ ٨٠ ملیۆن یۆرۆ بە
یۆڤانتۆس دەدات لەبەرامبەر بەدەستهێنانی تواناکانی یاریزانە هۆڵەندییەکە".
وتیشی:" پێشتر بەڕێوەبەری کارەکانی دی لێخت گەشتی بۆ ئەڵمانیا
ئەنجامداوە و سەرجەم رێککارە تاکە کەسییەکان لەنێوان یاریزانەکە و بایرن میونخدا
کۆتاییهاتووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ئەمڕۆشدا یۆڤانتۆس و بایرن میونخ رێکدەکەون و
گرێبەستەکە بە فەرمی واژوو دەکرێت".