منداڵێکی کورد تەمەنی حەوت ساڵە و ئاستی زیرەکییەکەی ٪١٢٥ تێدەپەڕێنێت

هەمەرەنگ 25/07/2022

Alternate Text

منداڵێکی کوردی تەمەن حەوت ساڵی دانیشتووانی سلێمانی ئاستی زیرەکییەکی ٪١٢٥ تێدەپەڕێنێت و رۆژانە بە دەیان کتێب دەخوێنێتەوە.

 د.کۆچەر عمر پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەی پشکنینێکی IQی بڵاوکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەم پشکنینە بۆ منداڵێکی کوردی تەمەن حەوت ساڵ کراوە، کە دانیشتووی پارێزگای سلێمانییەوە و ئاستی زیرەکی لە ٪١٢٥ زیاترە، رۆژانە لە پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی کتێب بە دەیان کتێب دەکڕێت و لە ماوەیەکی کەمدا دەیان خوێنێتەوە".

ئەو منداڵە کوردە پێویستی بە قوتابخانەیەکی تایبەتە بۆ ئەوەی بتوانێت سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن بەشێوەیەکی خێرا تێبپەڕێنێت

ئەوەشی خستەڕوو:" ئەو منداڵە کوردە پێویستی بە قوتابخانەیەکی تایبەتە بۆ ئەوەی بتوانێت سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن بەشێوەیەکی خێرا تێبپەڕێنێت و ببێتە ئەستێرەیەکی دیاری بواری زانست، بەڵام لە پەروەردەی سلێمانیدا هیچ پرۆژەیەکی لەو شێوەیە نییە کە منداڵێکی ئاست بەرز بتوانێت سەرجەم قۆناغەکان بە شێوەیەکی خێرا ببڕێت".
ئەو دکتۆرە، لە کۆتایی بڵاوکراوەیەکەیدا داواشی لە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کرد:" هەوڵێکی جددی بدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەبوونی قوتابخانەی تایبەت بۆ ئەو منداڵانەی ئاستی زیرەکییان بەرزە، چونکە ژمارەیان زۆرە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا