یەکەم لێدوانی ئەمەریکا دوای سەردانەکەی پێلۆسی بۆ تایوان

جیهان 02/08/2022

Alternate Text

دوای سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ تایوان و لێدوانە توندەکانی چین، کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەوان پشتگیری سەربەخۆیی تایوان ناکەن.

کۆشکی سپی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" ئێمە چەندینجار ئەوەمان دووپاتکردووەتەوە کە پشتگیری لە سەربەخۆیی وڵاتی تایوان ناکەین، هەروەها سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پێویست بە وەڵامدانەوەی توندی چین ناکات".
شایەنی باسە ئێوارەی ئەمڕۆ سەرەڕای هۆشدارییەکانی چین، سەرۆکی ئەنجوسمەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە وڵاتی تایوان.
دوابەدوای سەردانەکەش هەریەکە لە وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگری چین لێدوانی توندیان بەرامبەر سەردانەکە دا و وەزارەتی بەرگری چین رایگەیاند، کۆتاییەکەی بۆ ئەمەریکییەکان باش نابێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا