ئەمەریکا: واز لە تایوان ناهێنین

جیهان 03/08/2022

Alternate Text

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئامانجی سەردانەکەی بۆ تایوان ئاشکرا کرد و رایگەیاند، ئەمەریکا واز لە تایوان ناهێنێت.
نانسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لەمیانەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ سەرۆکی تایوان رایگەیاند:" سەردانەکەی ئێمە بۆ تایوان بە مەبەستی ئەوە بووە کە بە روونی ئاشکرای بکەین ئەمەریکا واز لەم دورگەیە کە تایوانە ناهێنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەرگری و خۆڕاگری تایون لەبەرامبەر فشارەکاندا مایەی ستایشکردنە".
شایەنی باسە چین کە خۆی بە خاوەنی تایوان دەزانێت، ئیدانەی توندی سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکای بۆ تایوان کرد و دوابەدوای سەردانەکەی ناوبراویش جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاند، پەکین بە بێدەنگی دانانیشێت.
هاوکات وەزارەتی بەرگری چینیش باسیلەوەکرد، کۆتایی سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ تایوان بۆ ئەمەریکییەکان باش نابێت.
لە هەمانکاتدا دوابەدوی لێدوانە توندەکانی چین، کۆشکی سپی ئەوەیخستەڕوو، ئەمەریکا پشتگیری لە سەربەخۆیی تایوان ناکات و سەردانەکەی پێلۆسیش پێویست بە لێدوانی توند ناکات لەلایەن چینەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا