کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

عێراق 03/08/2022

Alternate Text

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت رۆژی شەممەی داهاتوو نمەباران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببارێت.

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" پێشبینی دەکرێت سبەی پێنجشەممە لە پارێزگاکانی بەغدا، کەربەلا، بابل، واست، نەجەف و قادسییە پلەکانی گەرما باگتە ٥٠ پلەی سیلیزی، لە میسان و موسەناش دەگاتە ٥١ پلە، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەریەکە لە ناسڕییە و بەسڕە ٥٢ پلەی سیلیزی تۆمار دەکرێت ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەمڕۆش لە هەریەکە لە پارێزگاکانی بەغدا، کەربەلا، بابل، نەجەف و دیوانییە ٥٠ پلەی سیلیزی تۆمارکراوە ".

روونیشیکردووەتەوە:" پێشبینی دەکرێت رۆژی شەممەی داهاتوو نمەباران لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببارێت و خێرایی با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا