سەرۆکی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی رایگەیاند، لەومەودوا
گرێبەست لەگەڵ هیچ یاریزانێکی ئەفریقی ناکەن، ئەگەر بەشداری لە جامی نەتەوەکانی
ئەفریقیا بکەن.
ئۆریلیۆ دی لۆرینتیس، سەرۆکی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی بە رۆژنامەی "
لاگازیتا دیلۆ سپۆرت"ی ئیتاڵی راگەیاندووە:" بە ئیدارەی یانەکەم وتووە
چیتر باسی گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانی ئەفریقیم لەگەڵدا مەکەن ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" من خۆشیانم دەوێت، بەڵام مەرجی گرێبەستکردن
لەگەڵیان ئەوەیە دەبێت بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا نەکەن ".
سەرۆکی یانەی ناپۆلی وتووشیەتی:" ئێمە گێلین کە مووچەیان پێدەدەین
تەنها بۆ ئەوەی بیاننێرین بۆ سەرانسەری جیهان و بۆ کەسانی دیکە یاری بکەن ".