"نرخی ماددە خۆراکییەکان لە سلێمانی هەرزانبووە"

ئابوری 03/08/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراک لە سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەوە لە هەرێمی کوردستان نرخی ماددە خۆراکییەکان لە پارێزگای سلێمانی هەرزانبووە.

 شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری کۆمپانیان خۆراک لە سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە ئاماژەی بەوەکرد :" لە ئێستادا هاوشێوەی عێراق پرۆسەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگی ئایاری ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و ماددەی خۆراكییەكانی ناو بەشە خۆراکییەکەش، بریتین لە (فاسۆلیا، لەتكەنۆك، نیسك، دۆشاوی تەماتە، زەیت، شەكر و برنج)".

كۆگاكانی کۆمپانیانی خۆراک پڕن لە خۆراك و هیچ کێشەی كەمیی ماددە خۆراکییەکان لە پارێزگای سلێمانی نییە

ئەوەشی خستەڕوو:" لە ئێستادا كۆگاكانی کۆمپانیانی خۆراک پڕن لە خۆراك و هیچ کێشەی كەمیی ماددە خۆراکییەکان لە پارێزگای سلێمانی نییە و پێویست ناکات هاوڵاتییان لەوبارەیەوە نیگەران بن".
راشیگەیاند:" بەردەوام دابەشكردنی بەشە خۆراك لە وادەی خۆیدا كاریگەری لەسەر هەرزانبوونی نرخی خۆراک لە بازاڕەکاندا هەبووە، بەجۆرێك یەك كارتۆن زەیت نرخەكەی دابەزیوە بۆ ٣٥ هەزار دینار دوای ئەوەی نرخەکەی بۆ سەرووی ٥٠ هەزار دینار بەرزبووەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا