بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، دابەشکردنی
تابلۆی پێنج ژمارەیی ئۆتۆمبێل دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە
راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" دوای خستنە بەردەستی تابلۆی چوار ژمارەیی، بڕیاردرا تابلۆی پێنج
ژمارەیی بخرێتە بەردەست بۆ ئەو هاوڵاتییانەی ئارەزوومەندن بیکڕن و بڕی رسوماتەکەی
بریتییە لە دوو ملیۆن دیناری عێراقی ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" دابەشکردنی ژمارەکان بەهەمان میکانیزمی
پێشوو دەبێت و لە ڕێگەی ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانییەوە داواکاری پێشکەش دەکرێت ".
هاتوچۆی سلێمانی روونیشیکردووەتەوە:" کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی
داواکاری بۆ تابلۆی پێنج ژمارەیی لە کاتژمێر ٨:٠٠ ی ئێوارەی رۆژی شەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٢
دەستپێدەکات و داواکار بۆ رۆژی دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەکات بەمەبەستی
تەواوکردنی مامەڵەکەی ".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە:" دەستپێکی
ژمارەکان لە ١٠هەزارەوە دەستپێدەکات بۆ ٩٩٩٩٨
و بە پیتەکانی (N-Z) بەردەست دەبێت بێجگە لە ژمارە نایابە دووبارەبووەوەکان ١١١١١ بۆ ٩٩٩٩٩
".