قائیمقامیەتی سلێمانی: دەست بەسەر دو تۆن دەرمانی قەدەغە و بەسەرچوی کشتوکاڵیدا گیرا

درێژتر لە هەواڵ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: قائیمقامیه‌تی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی دو تۆن دەرمانی قەدەغە و ماوەبەسەرچوی کشتوکاڵی راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی قائیمقامیەتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: لە درێژەی كار و چالاكی و بەدواداچونەکان بۆ رێگریكردن له‌ فرۆشتن و ساغكردنه‌وه‌ی ده‌رمانی قه‌ده‌غه‌كراو و مه‌وادی ماوه‌ به‌سه‌رچوی كشتوكاڵی، لە چەند کارگە و نوسینگەیەکی کشتوکاڵی دەستبەسەر زیاتر لە دو تۆن دەرمان و مەوادی نایاساییدا گیراوه.

ئەمەش هەیە: له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی‌ و لەلایەن بەڕێوبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی-یەوە بەشێوەیەکی زانستی لەناو دەبرێن.

زیاتر: سه‌رپێچیكارانی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ كراوه‌ و له‌لایه‌ن به‌شی یاسای قائیمقامیه‌ته‌وه‌ روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا