گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی دیمەشق دەستیانپێکردەوە

جیهان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد، گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی دیمەشق دەستیانپێکردەوە.

کێ وتی: میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە: دوای ئەوەی سەرجەم ئامادەكارییەكان تەواوكران، ئەمڕۆ یەكەم گەشتی ناوخۆیی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بۆ شاری حەلەب ئەنجامدرا.

زیاتر: دوای روخانی رژێمی سوریا و كۆنترۆڵكردنی وڵاتەكە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سوریاوە ئەمە یەكەمین گەشتی فڕۆكەخانەكەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا